بزووتنەوەی انصارالله بۆ جاری دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکای کردە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بۆ جاری دووەم بە مووشەکەکانی بالیستیک و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکای کردە ئامانج.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بۆ جاری دووەم بە مووشەکەکانی بالیستیک و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومانی ئەمریکای کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن لە ساڵوەگەڕی شەڕی بەدردا ئەنجام درا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە دەریای سوور ئەنجام دراوە.
سەریع ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕەکە چەند کاتژمێر بەردەوام بوو و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە فڕۆکەکانی جەنگی ئەمریکا ناچار مان کە بکشێنەوە و ئامادەکاری بۆ هێرش سەر یەمەن تێکچووە و ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵسەندنەوە بەردەوام دەبێت.
سەریع جەختی لەوە کرد، تا کاتێک رێگە بە چوونەوە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە نەدرێت و گەماڕۆی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆکرانیا مەرج و چاکسازی پێویستی جێبەجێکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو سندوقە کە نزیکەی ٣.٥ ملیار یۆرۆیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٥٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٢ هەزار و ٤١ کەس.
بەهۆی کاریگەربوونی زریانی جود لە وڵاتی مۆزەمبیق ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
نارێندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بانگەشەی ئەوەی کرد کە هاوشێوەیی لە نێوان سیاسەتی "پێشینە ئەمریکا"ی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕێبازی "پێشینە هیندستان"ی خۆی هەیە.